وێنە مانگیلەییەکان کە ڕۆژی هەینی بڵاو بوونەوە باس لە ئەوە دەکەن کە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەلعودەیدی ئەمریکا لە قەتەر گومەزی جیهازاتی پێوەندی ئەمنی ئەمریکییەکانی کردووەتە ئامانج.
دوای تێپەڕینی چەند کاتژمێر لە بڵاو بوونەوەی ئەو وێنەگەلە، وتەبێژی پێنتاگۆن دانی پێدانا کە مووشەکێکی بالستیکی ئێران ئەو گومەزەی کردووەتە ئامانج و پاشماوەی مووشەکەکان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا و قەتەرەوە شوێنگیری کران.
Your Comment